نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت: ئێمە هاوبەشییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە.
دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای سوێند خواردنی یاسایی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) تویتەری پێشوو بەناوی خەڵکی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردووە بەبۆنەی بوونی بە 47ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:بەناوی هەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە دۆستایەتییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە و چاوەڕێی کارکردنین لە نزیکەوە بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان.
On behalf of the Kurdistan Region of Iraq, I congratulate President @realDonaldTrump on his inauguration as the 47th President of the United States.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 20, 2025
We greatly value our strong partnership with the U.S. and look forward to working closely to advance peace, stability, and shared…