لە سلێمانی ئافرەتێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
K24 - سلێمانی
لە سلێمانی ئافرەتێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا، لەگەڵ چوار کەسی دیکە کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ نەهێشتن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ماوەی 15 رۆژدا هێزەکانمان لە سنووری: چەمچەماڵ ٬ بازیان و شۆڕش پێنچ کەسیان دەستگیرکرد".
یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڕەگەز مێیە و بەپێی راگەیەندراوەکە کڕین و فرۆشتنی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە. چوار کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ پێنج تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و، "بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی ١٤ هۆشبەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە".

هـ.ر.