سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی لە دیداری لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، وێڕای تاویوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا، جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی لەگەڵ لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کۆبووەتەوە و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کراوە.
لە دیدارەکەدا هەر لە بارەی یەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا، باسی سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ لای سەرۆک بارزانی تاوتوێ کرا.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووەتەوە.