مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 21-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆبووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئاراميی ناوچەکە.