ئەردۆغان باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی دەکات

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا پێشوازییان له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ژماره‌یه‌ك پرسیان تاوتوێ كردووه.
سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له كۆشكی كۆماری پێشوازییان له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه چوو، پرسه ئه‌منییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی دیكه‌ی له كارنامه‌كه‌یاندا بوو، تاوتوێ كراون.
پێشنیوەڕۆی سێشەممە، 07-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی سێشەممە، 07-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە کۆ بووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.