دادگای کەرخ سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر شەش فەرەنسیدا سەپاند
دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، بە تۆمەتی ئەندامێتییان لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر 6 سزادراو و 15 ساڵ زیندانیی بەسەر سزادراوێکی دیکەدا سەپاند کە سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسین.
دادگاییکردنەکە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی تۆمەتباران و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق بەڕێوەچوو. ئەو سزادراوانە بەهۆی رۆڵیان لە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، تێکدانی سەقامگیری لە عێراق و سووریا، هەروەها تێوەگلانیان لە هاندان ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە وڵاتانی دیکە، بە توخمەکانی "زۆر مەترسیدار" پۆلێن کراون.
شایەنی باسە، ئەم حەوت سزادراوە بەشێک بوون لە کۆمەڵەیەک کە لە 47 تۆمەتباری هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسی پێکهاتبوون، کە ساڵی رابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاوە وەریانگرتبوونەوە. دواتر دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کردن و بەپێی رێکارە یاساییە پەسەندکراوەکان رەوانەی دادگای پسپۆڕی کردن.