گوتێرێز: مەترسییەکانی دابەشبوونی سووریا بەردەوامە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسییه‌كانی دابه‌شبوونی سووریا تا ئێسته ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه؛ ده‌شڵێت، بوونی هه‌سه‌ده له سووریا یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی.
چوارشه‌ممه، 22ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی گوتارێكدا له كۆنفرانسی داڤۆس له سویسرا ترسی خۆی له دابه‌شبوونی سووریا نیشان دا و گوتی، ئه‌گه‌ره‌كان له‌م باره‌وه كراوه‌ن.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، بوونی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا و خۆتێكوتانی ئیسرائیل له ناوچه جیاجیاكانی سووریادا، له هۆكاره‌كانن بۆ دابه‌شبوونی وڵاته‌كه.
پێش ماوه‌یه‌ك ڕاپۆرتێكی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی كردبوو بۆ تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆژی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024ـدا، به شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه به پێشكه‌شكردنی پێشنیازێك كۆتایی هاتبوو كه تێیدا داوای به‌ستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی كراوه بۆ دابه‌شكردنی سووریا به‌سه‌ر چه‌ند كانتۆنێك.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردبووه‌وه، به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د چه‌ند جاریك كۆ بوونه‌ته‌وه و تاوتوێی ئه‌م پرسه‌یان كردووه و "پاساویان بریتی بووه له پاراستن و گه‌ره‌نتیكردنی ئاسایش و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا."