سوننە و کورد نیگەرانن لەوەی بە ئەستەم دەتوانن مافەدەستورییەکانیان بە دەستبهێنن

فراکسیۆنە کوردستانی و سوننەکان نیگەرانن لە فراکسیۆنە شیعیەکان و باوەڕیان وایە، هەر یاسا و پڕۆژەیەک لە قازانجی ئەوان نەبێت بە زۆرینە و کەمینەی ناو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێگری لێدەکەن ، هەر بۆیە حزبی تەقەدووم و هاوپەیمانەکانی بڕیاریانداوە ، ئیتر پەرلەمانتارانی شیعە ڕێگری لە هەر یاسا و مافێکی دەستوریان بکەن بە یەکجاری بایکۆتی هۆڵی کۆبوونەوە دەکەن و کارەکانی پەرلەمان پەکدەخەن ، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت بە 63 پەرلەمانتارەوە دەتوانین هەموو جۆرە کارتێکی فشار بەکار بهێنن .
بایكۆتكردن و مانگرتن و پەكخستنی ئیش و كارەكانی پەرلەمانی عێراق یەکێکە لەو کارتە فشارانەی کە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە وەک هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: ئەگەر تەواوی فراکسیۆنە کوردستانیەکان یەک هەڵوێستبین، دەتوانین بە 63 پەرلەمانتارەوە چەندین گوشار هەیە بە کاری بهێنین بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکان.
شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: پەرلەمانتارانی سوننەش هاوشێوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان نیگەرانن لەوەی لە ناو پەرلەمانی عێراق بە ئەستەم دەتوانن مافەدەستوری و یاساییەکانیان بە دەستبهێنن، حزبی تەقەدوم بڕیاریداوە هەر ئاستەنگێگ بۆ مافە یاساییەکانیان دروستبکرێت لە لایەن شیعەکانەوە، ئەوە بە یەکجاری خۆیان و هاوپەیمانەکانیان بایکۆتی کۆبوونەوە دەکەن و کارەکانی پەرلەمان پەک دەخەن .
ئەحمەد سەلاڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش گوتی: دیدگەی فراکسیۆنە سیاسیەکانی کورد و سوننە بە دڵنیایەوە مافە و دەستوریشە، دەبێت لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بەشداریان پێبکرێت و پڕۆژەکانیان بۆ پەسەند بکرێت، بەڵام هیوادارین یاساکان بۆ هەموو گەلی عێراق بێت و لە سەر بنەمای نەتەوەی و مەزهەبی نەبێت، تاکو دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەین و جیاوازی دروست نەبێت.