عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا

K24 - دهۆک:
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە کۆی دەنگی ئامادەبووانی، عەلی تەتەری وەکو پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژارد.
دوای هەڵبژاردنیشی بە پارێزگاری نوێی دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند لە خزمەتکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتییان، بەشێوەیەکی دادپەروەردانە مامەڵە دەکەن و گوتیشی "پێویستە ھەموولایەك پشتیوانی پرۆسەی چاكسازی بكەن".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیشیدا رایگەیاند "بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، پێویستمان بە پشتیوانی ھەموو لایەک هەیە".
پارێزگاری نوێی دهۆك کێیە؟
عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین
- 15ـی 10ـی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه.
- دكتۆرای له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە.
- له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووە.
- تاوەکو 2001 له ریزی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووه.
- له ساڵی 2002 بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك.
- له كۆنگره‌ی 13ـی ساڵی 2010ـی پارتی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه.
- پێشتر به‌رپرسی لقه‌كانی 10ـی سۆران، 8ـی زاخۆی بووه.