خه‌لیل غازی: هەرێم و عێراق ڕێککەوتنێک لەبارەی خەرجکردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ ئەنجام دەدەن

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گوتی: یه‌كشه‌ممه شاندی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، خه‌لیل غازی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه، له‌وانه ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بودجه ڕه‌وانه بكات.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکوومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکوومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
هاوکات، له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه و پشكی هه‌رێم، گوتی: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێکی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات.