ڕزگار قاسم: سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی گرنگی له یه‌كخستنی كورد هه‌یه
نوێنەرێکی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات مەسەدە لە ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: به‌ڕاستی سه‌رۆك بارزانی ئومێدێكه بۆ هه‌موو كورد، هەروەها سه‌رۆك بارزانی وه‌ك باوكی گه‌لی كورده.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕزگار قاسم، نوێنەری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات مەسەدە لە ئەڵمانیا، بە کوردستان24ـی گوت: سەرۆک بارزانی ڕۆڵێكی گرنگی له یه‌كخستنی كورد هه‌یه بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا.
نوێنەری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات مەسەدە لە ئەڵمانیا، دەڵێت: به‌ڕاستی سه‌رۆك بارزانی ئومێدێكه بۆ هه‌موو كورد، هەروەها سه‌رۆك بارزانی وه‌ك باوكی گه‌لی كورده.
هەر ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌مس ڕایگه‌یاند: كوردی سووریا له مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه، كورد له سووریا ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له‌و وڵاته به‌ڵام مافیان هه‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پێویسته كورد له سووریا ڕێگه‌ی گفتوگۆ بگرێته‌به‌ر و لێكتێگه‌یشتن له نێوان كورد و دیمه‌شق هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته دیمه‌شق له تایبه‌تمه‌ندێتی كورد له ناوچه‌كه تێبگات.