ئۆتۆمبیلێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی کارەسات دەنێتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان مەنسورییە و بەعقوبە ڕووی داوە 13 قوربانی لێ کەوتووەتەوە.

لەوبارەوە فراس عەزاوی، گوتەبێژی تەندروستیی دیالە بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند "ڕووداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل بووە، کە یەکێکیان لە جۆری مینی پاسە و فەرمانبەرانی کارەبای مەنسورییەی تێدا بووە، ئۆتۆمبیلەکەی دیکەش هی هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان سپاردووە و  10 کەسیش بریندار بوون."

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوانەی گیانیان سپاردووە، فەرمانبەرانی کارەبای مەنسوورییە بوونە.