سەعدی پیرە: شاسوار قەرزاری حکوومەتە

سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید بە ئیمکانیات و توانای حکوومەتی هەرێم و بە نرخێکی زۆر هەرزان زەوی زۆری دەستکەوتووە و پرۆژەی زۆری کردووە.

شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرنامەی(ئێکس)ـی کوردستان24 کە کۆڤان عیزەت پێشکەشی دەکات و ئەمشەو کاتژمێر 9 پێشکەش دەکرێت دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید، ئەمڕۆ نییە بە ئیمکانیات و توانای حکوومەتی هەرێم، بە نرخێکی زۆر هەرزان زەوی زۆری دەستکەوتووە و پرۆژەی زۆری کردووە، باسی ئەوەش دەکرێت، زۆر قەرزاری حکوومەتە.

سەعدی پیرە دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید وەک مێشە کە بە دەوروبەری لوتی مرۆڤ دەسووڕێتەوە و ئیزعاجی دەکات، دەشڵێت: یەکێتی دەستی بۆ موڵک و ماڵی شاسوار عەبدولواحید نەبردووە و ئەوە دوورە لە یەکێتی.