خواردنی گۆشتی سه‌گ فێستڤاڵی بۆ سازده‌كرێت
ده‌ڵێن 10 رۆژ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گی تێدا بفرۆشرێت، به‌ڵام مانگانه دووباره ده‌كرێته‌وه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
چالاكوانانی چین هیوادارن فێستڤاڵی گۆشتی سه‌گ كه وتووێژی گه‌وره‌ی دروستكردووه، دیاریبكرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه پێشوه‌خت ده‌ڵێن 10 رۆژ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گی تێدا بفرۆشرێت، به‌ڵام مانگانه دووباره ده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی زه ساوس چاینه مۆرنین پۆست، له راپۆرتێكدا پێیوایه هه‌میشه، ئه‌م فێستیڤاڵه سه‌رنجڕاكێشه، ساڵانه له شاری یۆلین-ی باكووری خۆرئاوای چین هه‌زاران سه‌ردانیكه‌ری هه‌یه و زۆربه‌یان ئه‌و سه‌گانه‌ی تێدا نمایشده‌كرێت كه له‌نێو قه‌فه‌زی بچو‌وكدا به‌سه‌ریه‌كدا خزێنراون، به‌ڵام چالاكوانان ده‌ڵێن: "ژماره‌ی سه‌گه نمایشكراوه‌كانی ئه‌مساڵ كه‌متره و هیوادارین ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی ئه‌مساڵ دوا فێستیڤاڵ بێت".
پیته‌ر لی، پسپۆر له‌بواری سیاسه‌تی چین هاوكات له‌گه‌ڵ گروپی مافی ئاژه‌ڵان كارده‌كات كه گروپێكی هاورێی ئاژه‌ڵانن، ده‌ڵێت: "هیوادارین شاری یولین كۆتایی به‌مه بهێنێت نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر مافی ئاژه‌ڵان، به‌ڵكو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی گه‌له‌كه‌مان".
ده‌شڵێت: "رێگه‌دان به گردبوونه‌وه‌ی گرووپه بازرگانه‌كان و به‌كارهێنه‌رانی گۆشتی سه‌گ له بازاڕه‌كان و چێشتخانه قه‌ره‌باڵه‌غه‌كان به‌ناوی فێستیڤاڵه‌وه، ترسێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی".
هه‌ر چه‌نده باوه‌ڕوایه، كۆرۆنا ڤایرۆس له شه‌مشه‌مه كوێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه پێشئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕی وۆهان له كه‌رتی هێبی، به‌ڵام چالاكوانان ده‌ڵێن: "پێویسته له‌سه‌ر چین پێداچونه‌وه بكات به په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و راوی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان". هه‌روه‌ها به‌ڵێن بدات كه بازرگانی گیانداره كێوییه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێت.
له مانگی نیسانی 2020، شنژن یه‌كه‌م شار بوو له چین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كارهێنانی گۆشتی سه‌گی قه‌ده‌غه‌كرد، كه چاوه‌ڕوانده‌كرا ئه‌م هه‌وڵه درێژه له چین درێژه بكێشێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.
جان شیانگ شینگ كه كه‌سێكه له‌بواری مافی ئاژه‌ڵان كارده‌كات رۆژی 24ی حوزه‌یران له‌شاری یۆلین، وتی: "ته‌نیا شتێك كه گرنگه لای من ئه‌وه‌یه فێستڤاڵی گۆشتی سه‌گ رێگه‌ی پێنه‌درێت. تا ورده ورده خواردنی كه‌مبێته‌وه".
كاتێك په‌یامنێری ساوس چاینه مۆرنین قسه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له فرۆشیارانی سه‌ك كردووه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پێیوابووه كه ده‌شێت له ئاینده‌دا رێگه به خواردنی گۆشتی سه‌گ نه‌درێت، به‌ڵام له ئێستادا رێگریكردن له‌خواردنی گۆستی سه‌گ قورسه.