دواین ئاماری مردن و حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

ئامارەکان مەترسیدارن

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی لە ئێران، 109 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بۆ 10 هەزار و 239 کەس بەرزبووەوە.

هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 628 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 217 هەزار و 724 تووشبوو بەرزبووەوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، 177 هەزار و 752 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 914 کەسیش تەندروستییان ناجێگیرە و ژیانیان لەمەترسیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا لە ئێران، یەک ملیۆن و 55 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە.

AA