شاندی حکوومەتی عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوە
دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی حکوومەتی عیراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لەوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، لە هەولێر شاندی حکوومەتی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، شاندێکی حکوومەتی عێراق هاتوونەتە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کردووە.
هەروەها شاندەکە ڕاپۆرت لەسەر داهات و خەرجی ساڵی 2024 و پرسی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادە دەکات و دواتر ڕاپۆرتەکە دەدرێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەستییەتی شایستە داراییەکانی هەرێم گەرەنتی بکات و هەورەها مووچەی ئەمساڵ لەکاتی خۆیدا بدرێت.