وەزیری نوێی گەنجینەی ئەمەریکا پەسەند کرا
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا سکۆت بێسنتی، وەک وەزیری گەنجینە پەسەند کرد.
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە 68 دەنگی بەڵێ و 29 دەنگی نەخێر، سکۆت بێسنت، کاندیدی دۆناڵد ترەمپ بوو بە 79ـەمین وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا.
سکۆت، یەکێکە لەو کەسانەی بە توندی پشتیوانیی سیاسەتی کەمکردنەوەی باج دەکات.
سکۆت بێسنت، لە ئابی 1962 لە دایک بووە و لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا وەک ڕاوێژکاری سەرەکیی سیاسەتی ئابووری و کۆکەرەوەی پارە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ، کاری کردووە.
دوای وەزیرانی دەرەوە، بەرگریی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و وەزیری ئاسایشی ناوخۆ؛ سکۆت، پێنجەمین ئەندامی کابینەی ترەمپە کە دەست بە کار دەبێت