پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری لیوا خدر حوسێن سورچی دەکات.
لیوا خدر حوسێن حارس، جێگری فەرماندەی سپیلک ئەمڕۆ (هەینی، 27-6-2020) بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/26