شاندێکی باڵای ڕووسیا گەیشتنە سووریا

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە
میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە

بۆ یەکەم جار دوای ڕووخانی ڕژیمی بەشار ئەسەد، شاندێکی باڵای ڕووسیا سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، چاوەرێ دەکرێت، شاندەکەی ڕووسیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی کاتی سووریا کۆ ببنەوە.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، یەکەم جارە شاندی ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات. هاوکات ڕووسیا دەیەوێت بنکەکانی خۆی لە لازقیە و تەرتوس بهێڵێتەوە.