لە بەندەری ئوم قەسر دەیان ئۆتۆمبێلی قاچاغ هاوردەی عێراق کرا و دەستیان بەسەردا گیرا

ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ئۆتۆمبێلی قاچاغ‌دا گرتووه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆدێله‌كانیان.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له بەندەری ئوم قه‌سردا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلی قاچاغ ده‌ست پێ كردووه.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له دوو سه‌د ئۆتۆمبێلدا گرتووه، هه‌روه‌ها ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ده‌یان ئامێری قورس، كه ژماره‌ی ساخته بۆ شاسییان كرا بوو و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ساڵه بووه كه هاورده‌كردنیان به‌پێی یاسا ڕێگه‌پێدراوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆدێله‌كانیان به‌و پێیه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا مۆدێله‌كانیان كۆن بوون.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه داوایان كردووه به‌پێی بڕیاری ژماره 80ـی ساڵی 2020ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوانه به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق دابه‌ش بكرێن.