حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی: کارکردن بە دەستووری پێشووی سووریا ڕاگیرا و گرووپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێنەوە

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا گوتی: کارکردن بە دەستووری پێشووی سووریا ڕاگیرا و ئەحمەد شەرع بە فەرمیی بووە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر. جەختی لەوەش کردەوە، حزبی به‌عس و هەموو دەزگە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی پێشوو هەڵدەوەشێنەوە.
چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، له میانی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی سووریا ڕایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌كات له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی كۆمار به‌جێ ده‌هێنێت و نوێنه‌رایه‌تیی سووریا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كات.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا، باسی لەوە کرد، هەموو گرووپە چەکدارەکان، ئۆرگانە سیاسییە شۆڕشگێڕ و مەدەنییەکان هەڵدەوەشێنەوە و تێکەڵ بە دامودەزگاکانی دەوڵەت دەکرێن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سوپا و دامەزراندنەوەی لەسەر بناغە نیشتمانییەکان ڕادەگەیەنین.
جەختی لەوەش کردەوە، حزبی به‌عس و هەموو دەزگە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی پێشوو و هەموو ئەو میلیشیایانە کە لەلایەن ڕژێمی لەکارخراوەوە دامەزرابوون، هەڵدەوەشێنەوە.
عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، دەڵێت: شەرع، فەرمانی پێکهێنانی ئەنجوومەنی یاسادانانی کاتیی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەدات، کە ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی وڵات دەگرێتە ئەستۆ تاوەکو دەستوورێکی هەمیشەیی پەسەند دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەسعەد شەیبانی: سووریا بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
ئەسەد ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا ڕایگەیاند: سەرکەوتوو بووین لە گەڕانەوەی ناسنامەی شایستەی سووریا کە گوزارشت لە خواستەکانی گەلەکەمان بکات، هەروەها وڵاتێک لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری و کەرامەت دابمەزرێنێت، کە تێیدا هەمووان هەست بە خۆشەویستی بۆ نیشتمان بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە، ئێستە سووریا سیاسەتێکی دەرەوەی ئامانجدار و فرەڕەهەندیی پەیڕەو دەکات، لە چوارچێوەی دڵنیاکردنەوەی جیهانی دەرەوە و ڕوونکردنەوەی دیدگەکە و بەدەستهێنانی دۆست و نوێنەرایەتیی گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەدا.
شەیبانی گوتیشی: ئامانجی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی سووریا، بەشداریکردنە لە دروستکردنی دۆخێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاوکاریی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر و هاوبەشی ستراتیجی.
گوتیشی: سووریا بایەخێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا دەدات، هەروەها بەردەوامە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
هەر ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆک قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا، یەکەم گوتاری فەرمی خۆی لەژێر ناوی "گوتاری سەرکەوتن" پێشکەش کرد و بەشێک لە وتارەکەی بۆ مێدیاکان ئاشکرا کرا.
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا، لە گوتارەکەیدا دووپاتی کردەوە، "ئەولەوییەتەکانی ئەمڕۆی سووریا پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتیی مەدەنی و بنیدنانی دامەزراوەکانی دەوڵەتە، هەروەها کارکردنە لەسەر بنیادنانی پێکهاتەیەکی ئابووری گەشەسەندوو و گەڕاندنەوەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ سووریا."
گوتیشی: سوورییەکان کۆتوبەندی ڕژێمی ئەسەدیان شکاند و خۆری سووریا هەڵهات، ئێمە بێ وێرانکاری و خوێنڕشتن سەرکەوتین.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕژێم لە دامودەزگە گشتییەکانی دەوڵەت، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت و کۆنترۆڵیان کرد و بەمەش کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.

ئه‌حمه‌د شه‌رع كێیه؟
-له ساڵی 1982 له دایك بووه.
-فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بووه.
-چه‌ند ساڵێك له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا بووه.
-له ساڵی 2006 بۆ 2011 بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له عێراق زیندانی كراوه.
-له ساڵی 2016 په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی قاعیده پچڕاند.
-له ساڵی 2021 پاشه‌كشه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانی دژی ئه‌مه‌ریكا كرد.
-دوای ساڵی 2017 حكوومه‌تێكی ڕاگوزه‌ری له پارێزگای ئیدلب پێك هێنا.
-له مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی سووریای دژی رژێمی ئه‌سه‌د كرد.