تەندروستیی دهۆک: لەم هەفتەیە دا 465 منداڵ لەدایک بوونە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک، ئاماری ئەم هەفتەی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکەی بڵاو کردەوە، کە  108هەزار و 811 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانە گشتییەکانی پارێزگای دهۆکیان کردووە.

پێنجشەممە، 30کانوونی دووەمی 2025، مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستی گشتی دهۆک، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە 24کانوونی دووەم تاوەکو 30کانوونی دووەمی2025، 108 هەزار و 811 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی دهۆکیان کردووە و لەوانە  80 هەزار و 767 کەسیان پشکنینی ئاساییان بۆ کراوە و نەشتەرگەریی تایبەت بۆ 16 هاووڵاتی کراوە.

گوتەبێژی تەندروستی دهۆک، گوتیشی: هەر لەماوەی ئەو حەفتەیەدا 465 منداڵ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لەدایک بوونە.