دهۆک.. ئەسانسۆرێک کەوتە خوارەوە و چەند کەسێکیش برینداربوون

لە پارێزگای دهۆک ئەسانسۆرێك کەوتە خوارەوە و چەند کەسێکیش بەهۆیەوە برینداربوون.
شەممە،1ـی شوباتی 2025، مەتین جەمیل، گوتەبێژی گشتیی تەندروستیی دهۆک، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: کاتژمێرێک پێش ئێستا، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەسانسۆرێک لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکان لە گەڕەکی ئیتیتێ، شەش کەس برینداربوون و گەیندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی لە دهۆک و ئێستا تەندروستییان جێگیرە.
مەتین جەمیل، گوتیشی: دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکەکانن.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی لەنێو ئەسانسۆرەکە دابوون، بە نەتەوە عەرەبن، هەروەها ئەسانسۆرەکە لە نهۆمی هەشتەمەوە کەوتووەتە خوارەوە.