15 چەکداری سەر بە ئێران لە سووریا کوژران

ئاماری 24 کاتژمێر

K24- هەولێر:

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 15 چەکداری سەر بە ئێران لە سووریا کوژراون.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا، چەند فڕۆکەیەیەک کە گومان دەکرێت سەر بە سوپای ئیسرائیل بن، دوو جار چەکدارانی سەر بە ئێرانیان بۆردومان کردووە، جارێک رۆژهەڵاتی سووریا و جارێکیش لە نزیک سنووری عێراق.

لە بۆردومانی یەکەم نۆ چەکدار و لە بۆردومانی دووەمیش شەش چەکدار کوژراون.

پێشتر چەند جارێک، فڕۆکەکانی ئیسرائیل، بەرژوەندی و بنەکەکانی چەکدارانی سەر بە ئێرانی بۆردومان کردووە و زیانی پێگەیاندوون.