پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، 3-2-2025، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

ئاماژەی بەوەش داوە، کەشی سبەینێ سێشەممە، 4-2-2025، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى