کارزان هادی بۆ کوردستان24: زیاتر لە 6 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن

لیستی ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا گەیشتووە

کارزان هادی
کارزان هادی

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: شەش هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر ئامادەیە، دەشڵێت: هەر وەزارەتێک لیستی ناوی فەرمانبەرانی خۆی بنێرێت، بەزووترین کات تیر و پشک دەکەین و زەوییەکان بەسەر فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە دابەش دەکەین، ئاشکرای کرد، لیستی ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا گەیشتووە.

سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لە هەواڵەکانی کاتژمێر6ـی کوردستان24ـ بە کۆڤان عیزەتی ڕاگەیاند: توانیویانە 3 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکەن، دەشڵێت:  60 هازار پارچە زەوی ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2010ـەوە ئەو پانتاییە لە شاری هەولێر دیاریکراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا وەک زەوی دابەش بکرێت.

دەشڵێت: تەواوی 60 هەزار زەوییەکە ناتوانرێت بەیەکەوە دابەش بکرێت، بەڵکو بە تیر و پشک دابەش دەکرێت لەنێوان وەزارەتەکان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لیستی ناوی فەرمانبەران بگاتە سەرۆکایەتی شارەوانی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکان تیر پشک دەکەن، سەرۆکی شارەوانی ئاشکرای کرد، ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا ئێستا گەیشتووەتە دەستیان، هەر وەزارەتێکیش لیستی ناوەکانیان بگات، بەزووترین کات تیر و پشکیان بۆ دەکەن، گوتی: تیر و پشکی وەزارەتی کارەبا دەست پێ دەکەین.

کارزان هادی ڕایگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردەوامی بە دابەشکردنی زەوی دەدەن، دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی سنووری هەولێریش سوود مەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی.