گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شنگال هەڵدرایەوە

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شنگال هەڵدرایەوە
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شنگال هەڵدرایەوە

گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ لە شنگال هەڵدرایەوە کە ڕووفاتی 15 بۆ 20 کەسی تێدایە. 

ئەندامێکی فەرمانگەی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ماهر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، 05-02-2025، گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لە ناوەندی شنگال هەڵدراوەتەوە. 

ئەو ئەندامە ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕە بە کۆمەڵەکە ڕووفاتی 15 بۆ 20 کەسی تێدایە و کارەکانیان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبن، دواتر ڕووفاتەکان دەبرێنە بەغدا تاوەکوو پشکنینیان بۆ بکرێت.  

دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، 93 گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری شنگال دۆزراونەتەوە و لەو ژمارەیە 53ـیان هەڵدراونەتەوە.