سوید.. ژمارەی قوربانییانی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی گەوران بەرز بووەوە

پۆلیسی سوید ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌كات؛ هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه ڕووداوه‌كه به خراپترین ڕووداوی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له مێژووی سوید ناو ده‌بات.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه‌ی ڕێسبێرگسكا له ناوه‌ندیی شاری ئۆریبرۆ بۆ 11 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
پۆلیسی سوید گوتووشیه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان زانراوه، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند كه‌سی دیكه بریندار بوونه.
پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، قوتابخانه‌كه ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌یی فێركاریی تایبه‌ت به گه‌ورانه و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش تا ئێستا ڕوون نه‌بووه.
له لای خۆیه‌وه، ئۆڵف كریسترسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قه‌كردنه خراپترینه له مێژووی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له وڵاته‌كه‌ی.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، پۆلیسی سوید ڕایگه‌یاند، ته‌قه له قوتابخانه‌یه‌كی شاری ئۆریبرۆ له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته كراوه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ بریندار بوون.
پۆلیسی سوید هه‌روه‌ها ڕوونی كردبووه‌وه، چه‌ند خوله‌كێك دوای برینداربوونی چوار كه‌سه‌كه، كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
پۆلیسی سوید ئاماژه‌ی به بارودۆخی برینداره‌كان و ئاستی برینه‌كانیان نه‌كردبوو، به‌ڵام ڕایگه‌یاندبوو، دوای ڕووداوه‌كه به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌ست پێ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن و داوایان له هاووڵاتییان كردووه له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، ڕۆبێرتۆ ئێد فۆرست، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری ئۆریبرۆی سویدی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قوتابخانه‌ی شاره‌كه‌یاندا، نزیكه‌ی 10 كه‌س كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری ئۆریبرۆی سویدی گوتیشی، زانیاری‌یان نییه كه ئاخۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه په‌یوه‌ندیی به هیچ گرووپێكی چه‌كداری و چه‌ته‌یییه‌وه هه‌یه یاخو نا. باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا ڕوون نییه بریندارانی هێرشه‌كه ژماره‌یان چه‌نده.
هاوكات كه‌ناڵی (Tv4)ـی سویدی ڕایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاره‌كه. ئه‌و كه‌ناڵه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتنی هه‌یه و پێشینه‌ی تاوانیشی نه‌بووه.