تورکیا دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی بۆمباران کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندان شوێنیان لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی ماوەت، بۆمباران کرد.
هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند "نزیکەی کاتژمێر 10:47 خولەکی پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە، 06-02-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیاى کوڕیس، دۆڵی کوێرەکان و دۆڵی ژاژۆڵانییان لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە، لە سنووری قەزای ماوەتی پارێزگاری سلێمانی بۆمباران کرد.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوە کرد، چەکدارانی پەکەکە لە سنووری گوندەکە چالاکییان هەیە، بۆیە لەوانەیە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەوانیان بۆمباران کردبێت.
لەلایەن خۆیەوە كامهران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی ڕێكخراوی CPTی ئهمەریكی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "به هۆى بارینى ڕێژەیەکی زۆری بهفر و سەختیی شوێنەکە، جارێ نازانرێت بۆمبارانەکە قوربانی لي کەوتووەتەوە یاخود نا."
گوندی گەڵاڵە سەر بە قەزای ماوەتە و 58 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی دوورە؛ گوندێکی ئاوەدانە و نزیکەی 30 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.