گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 9 و 12 کرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشووەکانی سەری ساڵ، پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی کەم کرانەوە.

پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان/ لێژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان، بڕیاری کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی دا و گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی هەرێمەکە کرد.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی و پشووەکانی سەری ساڵ، پرۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لەلایەن لیژنەی باڵاوە کەم کرانەوە.