کەشناسی: بەفربارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سەرباری نمەبارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکان، بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە، لە پارێزگای سلێمانیش زیاترین ڕێژەی باران باریوە.
پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی ڕاگەیاند لەگەڵ بڕی باران بارین.
وەک بەشی پێشبینی ئاشکرای کردووە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواودەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ بارینى نمە بارانى پچڕ پچڕ لە زۆربەى ناوچەکان و ڕێژەى باران بارین لە ناوەڕاستى هەرێم کەمتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانى دیکە، هاوکات بەفربارین بەردەوامى دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەرى دروستبوونى شەختە هەیە لەناوچە شاخاویەکان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم لەگەڵ دروستبوونى تەمێکى سوک لە ناوچەى جیا جیا.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بەو شێوەیە ڕاگەیاندووە:
هەولێر 8.2 ملیم
شەمامک 8.0 ملیم
خەبات 10.4 ملیم
پیرمام 5.2 ملیم
سلێمانى 41.1 ملیم
چەمچەماڵ 15.5 ملیم
دهۆک 12.6 ملیم
زاخۆ 8.7 ملیم
ئاکرێ 17.8 ملیم
ئامێدى 10.2 ملیم
بامەرنێ 11.2 ملیم
مانگیش 10.8 ملیم
بارزان 7.8 ملیم
بازیان 42.4 ملیم
دەربەندیخان 22.2 ملیم
حاجى ئۆمەران 3.6 ملیم
هەڵەبجە 12.8 ملیم
هەڵشۆ 17.6 ملیم
کەلار 29.6 ملیم
کەرکووک 7.6 ملیم
دووز 10.4 ملیم
خانەقین 25.4 ملیم