ئەڵمانییەکان ترسیان لە دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەیان هەیە

ڕێکخراوی بیتکۆمی ئەڵمانی ڕاپرسییەکی لەبارەی هەڵبژاردنی 23ـی ئەم مانگەی وڵاتەکەی بڵاو ردووتەوە و تێیدا هاتووە، 90% ئەڵمانییەکان باوەڕیان وایە هێزی دەرەکی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکە دەکات هاوکات 76% دەنگدەرانیش ڕۆڵی کەناڵە هەوڵییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بە گرینگییەوە دەبینن.
ڕێکخراوی بیتکۆمی ئەڵمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، لە ڕاپۆرتێکدا ئەنجامی ڕاپرسیەکی لە بارەی هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەی بڵاو کردووتەوە، کە ڕاپرسییەکە لە مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی سۆشیال مێدیایەوە ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی بیتکۆم، 90% ئەLمانییەکان باوەڕیان وایە لە هەڵبژاردنی داهاتوو هێزی دەرەکی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکە دەکات.
له ڕاپرسییهكهدا كه زیاتر له ههزار كهس بهشدارییان تێدا كردووه، دهركهوتووه ڕێژهی 45%ـی بهشداربووان پێیان وایه ڕووسیا دهستوهردان لهو ههڵبژاردنه دهكات، هاوكات ڕێژهی 42%ـی دیكه بۆچوونیان وایه ئهمهریكا، 26%ـیش پشبینی دهكهن چین و ڕێژهی 8%ـی دیكهیش ڕایان وایه ڕۆژئاوای ئهورووپا دهستوهردان بكهن و بۆ بهرژهوهندییهكانی خۆیان پرۆسهكه قۆرخ بكهن.
هەروەها لە ڕاپرسییەکەدا هاتوو، 65% پێیان واییە کە سۆشیال مێدیا باشترین سەرچاوەیە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتوودا، 85%ـی هاووڵاتییانیش باوەڕیان وایە دەبێت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان لەبارەی پڕۆسەوەکە گفتوگۆ بکەن، هاوکات 76%ـی دەنگدەرانیش ڕۆڵی کەناڵە هەواڵییەکان بۆ پرۆسەکە بە گرنگییەوە دەبینن.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی ڕاپرسیەکەدا، 80%ـی بەشداربووان داوا دەکەن حکوومەتی داهاتووی ئەڵمانیا گرنگی بە سیاسەتی دیجیتاڵکردنی حکوومەت بدات و 71% داوا دەکەن وەزارەتێکی تایبەت بە دیجیتاڵیکردن بکرێتەوە.