ئەنەکەسە: ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گرنگیی نه‌ماوه

گوته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه كشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، ئیئتیلافه‌كه ئێستا هیچ گرنگییه‌كی نه‌ماوه.
هه‌ینی، 7ـی شوباتی 2025، فه‌یسه‌ڵ یووسف، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، تایبه‌ت به كوردستان24، كشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانی له ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕاگه‌یاند.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، هه‌روه‌ها گوتی، بوون و نه‌بوونی ئیئتیلافه‌كه له ئێستادا گرنگییه‌كی نه‌ماوه.
فه‌یسه‌ڵ یووسف جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌به‌ستیانه له حكوومه‌تی نوێی سووریادا به‌شداری بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت له بونیاتنانه‌وه‌ی سووریای نوێیدا هاوكار بن.
چوارشه‌ممه، 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌ره‌ی كوردستانی سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی "له پێناو یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی هاوبه‌ش"، بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسی به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی هاوبه‌ش له نێوان هێز و ڕێكخستنه سیاسییه كوردییه‌كانی سووریا خستووه‌ته ڕوو.
به‌ره‌ی كوردستانی سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌م قۆناغه پێویستی به هه‌نگاوی كرده‌یی ڕوون هه‌یه، كه سه‌ره‌تا به كشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا له ئیئتیلافی نیشتمانیی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه ئه‌و ئیئتیلافه ڕۆژێك له ڕۆژان گوزارشتی له خواسته‌كانی گه‌لی كورد له سووریا نه‌كردووه.