وەزیری پێشووتری دارایی عێراق ئازاد كرا

.

K24 - ھەولێر

رافع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق بە کەفالەت ئازادکرا و دۆسییەکەی بەشێوەیەکی کاتی داخرا.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقدا ئاشكرای كرد، رافع عیساوی وەزیری پێشووتری دارایی عێراق بە کەفالەت ئازادکرا و تۆمەتەکانی لەسەر لابران.

ئاماژە بەوەشكراوە، دۆسییەکەی بەشێوەیەکی کاتی داخرا، بە مەرجی ئامادەبوونی لە دادگایی کردنێکی ئاشکرا لە کاتێکی دیکەدا.

پێشتر، عیساوی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابوو، بەشێک لە فراکسیۆنە سوننەکانیش، دەستگیرکردنی عیساوییان بە سیاسیی ناوبردبوو.