کەشناسی: ئەگەر هەیە سبەینێ لە سلێمانی بەفر و باران بێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەینێ شەممە 8ی شوباتی 2025، شەپۆلێکى کورتخایەنى باران چەند ناویەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەڵام لە سلێمانی ئەگەر بەفر و باران هەیە. 

بە گوێرەی پێشبینییەکان، شەپۆلەکە لە بەرەبەیانی سبەینێ لە باکوورى ڕۆژئاواى هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەشێک لە ناوچەکانى دەشتى هەولێر، کەرکووک، خورماتوو، بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان بێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت، کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە لە کاتەکانى ئێوارەدا سنووری سلێمانى و هەڵەبجە بگرێتەوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ ناوچە تێکەڵەی بەفر و باران بێت، بە تایبەت لە شارى سلێمانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان.