ئانۆ جەوهەر دوو کۆنگرێسمان بۆ بینینی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت دەکات

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دوو کۆنگرێسمانی ئەمەریکا بانگهێشتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە پێکەوە ژیانی ئایینی و پێکهاتەکان ببێنن.
ئانۆ جەوهەر ئێستا کە بە گەشتێک لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا دەڵێت: ئەمڕۆ هەینی 7ی شوباتی 2025، خۆشحاڵ بووم بە ناسینی هەردوو کۆنگرێسمان، ماری ئی ميلر و مارک هاریس و دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە چیرۆکی جوانی هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێکی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی باس بکەم.
دەشڵێت: بۆیانم باسکرد، کە سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، لە هەرێمی کوردستان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکان، لە نێویاندا کریستیان، ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە بە ئاشتیانە دەژین.
هەروا ئاماژەیداوە، هەردوو کۆنگرێسمان، میلەر و هاریسم بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکوو لە نزیکەوە ئەم واقیعە لێبوردەیی، ئازادی ئایینی و دیموکراسییەتە ببینن.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت: بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری دروست دەکات لە ناوچەکە.
