پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركردنی تره‌مپ ره‌تده‌كاته‌وه
ئەمەریكا: داواكەی ئێران سیاسییە
K24- مینۆسیتا- ئەمەریکا
رۆژی 29ی حوزه‌یران، ئێران به‌ره‌سمی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ركرد به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا یه‌كێكه له‌و 36 كه‌سه‌ی كه دادگای ئیران بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له رۆژی 3 كانوونی دووه‌می 2020، به‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز كه له‌سه‌ر زاری داواكاری گشتی له تاران وه‌ریگرتووه تره‌مپ له لوتكه‌ی لیستی ئه‌و 36 كه‌سه‌دایه.
بەگوێرەی هه‌واڵه‌كه ئێران به‌نیازه له دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دادگایكردنه ده‌ست پێبكات. هه‌ربۆیه ئێران له‌رێگه‌ی ئینته‌رپۆله‌وه داوای سوری پێشكه‌شكردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 36 كه‌سه كه تێوه‌گلاون به كوشتی له‌كاتێكدا وێرای ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێك له‌ئارادا نییه ئینته‌رپۆل ئه‌و داوایه وه‌رگرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئینته‌رپۆل به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته كه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كمان بۆ داوایه‌كی وه‌ها نییه. رونیشیكرده‌وه كه به ده‌ق له یاسای رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه: "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه كه رێكخراوه‌كه ده‌ستوه‌ردات یان چالاكی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر كرده‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئاینی و سیاسی و عه‌سكه‌ریی و ره‌گه‌زییه‌وه هه‌بێت".
برایان هوك نوێنه‌ری گشتی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، گوتی: "ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، ئه‌مه جۆرێكه له پروپاگه‌نده‌ی سیاسی و به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت. له‌وه ده‌چێت سه‌ركرده ئیرانییه‌كان گێل بن".
قاسم سوله‌یمانی به‌هۆی بۆردومانێكی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مەریكا به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ له رۆژی 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه‌دا، كوژران. یه‌كێك له‌و كه‌سانه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، بوو. به‌پێی قسه‌ی لێپرسراوانی ئێران، تاران تا ئێستا ناتوانێت شوێنی سوله‌یمانی پڕكاته‌وه و ئیداره‌ی تره‌مپ-یش پێیوایه سوله‌یمانی یه‌كێك بووه له بێبه‌زه‌ییترین كه‌سه‌كانی ئێران و به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان ئه‌مەریكی و كه‌سی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان. وێرای ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی چه‌ندین ساڵه ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری عیراق، سوریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.