مەسرور بارزانی و خەمیس خەنجەر: پێویستە دەستوور بکرێتە بنەمای چارەکردنی کێشەکان

ئەمڕۆ شەممە، 08-02-2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافی گشت پێکهاتەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە."