بەریتانیا میوانداریی لووتکەیەکی تایبەت بە کۆچی نایاسایی دەکات

به‌ریتانیا ئامانجیه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچی ناسایاسایی سه‌ركردایه‌تیی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كیان بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش میوانداریی لووتكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ركرده‌كانی ڕۆژئاوای به‌ڵكان ده‌كات.
لووتكه‌ی "كرده‌ی به‌رلین" یه‌كێك ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ڕێگریكردن له كۆچی نایاسایی و بڕیار وایه پاییزی ئه‌م ساڵ له لایه‌ن به‌ریتانیاوه میوانداری بكرێت.
ئه‌م لوتكه‌یه كه كاره‌كانی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت، پلانی كییه‌ر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایه بۆ به‌هێزكردنی هاریكاری نێوان هاوبه‌شه‌كانی به‌ریتانیا له ڕۆژئاوای به‌ڵكان بۆ چاره‌كردنی كۆچی نایاسایی له به درێژایی ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ڕینه‌وه.
ستارمه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیپلۆماتكار كارین پێرس، نێرده‌ی تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژئاوای به‌ڵكان وه‌كوو نێرده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌م لووتكه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له یاسای سزاكانی به‌ریتانیادا هاتووه ئارا كه بێهاوتا له جیهان داده‌نرێت و ئامانج لێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و وشكردنی سه‌رچاوه‌كانی قاچاخی و بازگانیكردنه به مرۆڤ له ڕیشه‌وه.