دانیشتوانی گوندێکی کوردستان ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە

لە گوندی قوبەی سەربەشارەدێی باسرمەی سنووری هەولێر بە هەرەوەزی دانیشتوانی گوندەکە و حکوومەت و رێکخراوەکان، رووبەرووی گۆرانی کەشووهەوا دەبنەوە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە دەڵێت: لە رابردوودا زیاتر لە 30 ماڵ کۆچیان کردووە بەهۆی گۆرانی کەشوهەواو و نەبوونی ئاوی پێویست بۆ دەغڵ و دان و مەر و ماڵاتەکانیان ، ئێستا لە گوندەکە پۆند دروست دەکرێت و سەدا 50 ی کارەکانی تەواو بووە ، زیاتر لە هەزار نەمامی زەیتوون روێندراوە ، سیستەمی سۆلار بۆ قوتابخانە و سیستەمی ئاودان بۆ درەختەكان دانراوە.
ئەو ئەرکەی جێبەجێیان کردووە زۆر لە ڕووبەری گوندەکە گەورەترە، یەکەم گوند لە هەرێمی کوردستان کە ڕووبەرووی مەترسی گۆرانی کەشوهەوا دەبێتەوە، گوندی قوبەی سەر بە شارەدێی باسرمەیە، دانیشتوانی گوندەکە داوایانکردبوو بە هەرەوەزی لەگەڵ حکوومەت و رێکخراوەکان کاربکەن و بۆ ئەوەی گوندەکەیان بە ئاوەدانی بهێڵنەوە.
بیرۆکەکە کرا بە کردار و رووبەڕووی مەترسی گۆرانی کەشوهەوا بوونەوە، لە ماوەی 5 مانگدا چەند قۆناغێک لە کارەکان جێبەجێ کران، لەوانەش سیستەمی سۆلار بۆ قوتابخانەکە دانرا و زیاتر لە هەزار نەمامی زەیتوون چێندران، 6 جۆر سیستەمی ئاودان بۆ نەمام و درەختەكان دانران، ئێستا درەختەکان کەمترین ئاویان پێویستە و زووتر گەشە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی پاکردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ دووبارە بەكارھێنانەوەیان داناوە.
نەمام و باخچەكانی گوندەکە بەهۆی بێ ئاویەوە وشکی دەکرد ، ئێستا پۆندێک دروست دەکرێت و توانای گلدانەوەی زیاتر لە پێنج سەد ھەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و گوندەكانی دیكەی سنورەكە سوودی لێوەردەگرن.
رووبەڕوو بوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوھەوا، لەچەند لایەكەوە خزمەتی گوندنشینان دەكات، بەتایبەتی مەترسی كۆچكردن بۆ شارەكان ناھێڵێیت.
پشت بە وزەی خۆر دەبەستن، تا گوندەكەیان بەڕووناكی بمێنێتەوە،لە دۆخێكدا كە گۆڕانی كەشوھەوا كاریگەری لەسەر جیھانیش دروستكردووە،دانیشتوانی گوندی قوبەی سەربە شارەدێی باسرمە، بژاردەیەكی دروستیان کردووە بۆ ئەوەی چیدیكە گوندەكەیان چۆڵ نەبێت و بە و پێچەوانەوە خەڵكی بگەڕێنەوە.
سەلاح حاجی جەوهەر، دانیشتووی گوندی قوبە گوتی: پێشتر 30 ماڵ لە گوندی قوبە باریان کرد لە بێ ئاوی و بێ ژینی و ژیانی، لەبەر ئەوەی مەڕ و ماڵاتی گوندەکە بە ئاو بەخێو دەکران، کە ئاویش کەم بووەوە، خەڵکەکە ڕووی لە شار کرد.
ئامانجی خەڵکی گوندەکە تەنیا لە دانانی سیستمی سۆلار نەوەستاوە، بەڵكو زیاتر لە ھەزار نەمامی زەیتونیان چاندووە و ئاوی ئاوەڕۆ دووبارە بەكاردێننەوە و شەش جۆری سیستمیان داناوە كە بە شێوەیەك كەمترین ئاو بۆ ئاودانیان پێویستە، بۆ ئەوەی گۆڕانی كەشوھەوا كاریگەری خراپ لەسەر ژینگە و نەمامەكان دروست نەكات.
شەیما فەرامەرز، بەڕێوەبەری پرۆژە لە ڕێكخراوی ھەسار گوتی: پرۆژەی (گوندی خۆڕاگر) ئامانج لێی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دروستکردنی خۆڕاگرییە لە گوندەکان، بە هاوبەشی ڕێکخراوی یونسێف و ڕێکخراوی هەسار و بەرێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ خەڵکی گوندەکە، کار لە گوندەکە کراوە بۆ ئەوەی گوندنشینان بگەڕێنەوە.
دروستكردنی پۆندێك لە گوندی قوبە كە توانای گڵدانەوەی پێنج سەد ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، سوود دەگەیەنێتە گوندەكانی دیكەی سنورەكە.
کاروان سەباح هەورامی، بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: خەڵکی ئەم گوندە، ئەو درەختانەی وشک ببوون، هەموویان گۆڕی و کردیان بە داری زەیتوون، بە پشت بەستن بە ئاوی ئەو پۆندەی بۆیان دروستدەکرێت، پۆندەکە نەوەک هەر بۆ گوندی قوبە، سوودی بۆ سێ گوندی خوارووتریش دەبێت، دەشڵێت: لەو گوندەی دهۆک کە خۆیان تۆمار کردووە ببنە هاوبەشی حکوومەت لە دروستکردنی پۆند، دوای گوندی قوبە دەچینە پارێزگای دهۆک و لەوێ ئەو ئەزموونە دووبارە دەکەینەوە.