ڕۆژانی هەینی پێشانگەکانی ئۆتۆمبیل لە کەرکووک دادەخرێن

پارێزگای کەرکووک نووسراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لەسەر داواکاریی زۆرینەی خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبیل ڕۆژانی هەینی دەبێتە پشووی پێشناگەکان، واتە دادەخرێن و کراوە نابن.

دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، نووسراوێک کە ئیمزای پارێزگاری کەرکووک، ڕێبوار تاهای لەسەرە، بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە "لەسەر داواکاریی زۆرینەی خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبیل و ئەندامانی لیژنەی پێشانگەکان، هەروەها کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگەکانی هاتوچۆ، بڕیار درا ڕۆژانی هەینی ببێتە پشوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، ڕۆژانی هەینی لە پارێزگای کەرکووک دەبێتە پشووی پێشانگەکان، هەروەها لە ڕۆژی دەرچوونی ئەو نووسراوە، داواکارین هەمووان پێیەوە پابەند بن.