محەمەد کاماچ: سەرۆک بارزانی لە دڵی تەواوی کوردانی جیهاندایە

محەمەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر
محەمەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر

محەمەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆک بارزانی لە دڵی تەواوی کوردانی جیهاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و فاکتەرێکی سەرەکییە لە چارەسەرکردنی کیشەی کورد لە تورکیا.

دووشەممە 10ـی شوباتی 2025، محەمەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر بە کوردستان24ـی راگەیاند: سەردانەکەی شاندی ئیمڕاڵی بۆ راوێژکردن و زانیاری پێدانە بە سەرۆک بارزانی و ڕاو بۆچوونەکانیشی وەردەگیرێن لەپێناو داڕشتنی نەخشەرێگەی ئاییندە بۆ ئەو پرۆسەیە. 

محەمەد کاماچ دەڵێت: کوردانی باکووری کوردستان باوەڕی تەواویان بە سەرۆک بارزانی هەیە، چونکە نوێنەری گەورەی گەلی کوردستانە، دەشڵێت: تێڕوانین و پێشنیازەکانی سەرۆک بارزانی لە ڕێککەوتنی ئاشتی زۆر گرنگە، بۆیە شاندی دەم پارتی دەچنە هەولێر و ڕای سەرۆک بارزانی لەو بارەوە وەردەگرن، ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانیش دەگەیەننە عەبدولڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی.