كازمی ھەوڵی ئاشتكردنەوەی دژەتیرۆر و حەشد دەدات
مستەفا كازمی لەگەڵ دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی كۆبووەوە
K24 - ھەولێر
بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
سەرچاوەيەكى ئاگادار بە میدیاکانى عێراقى راگەیاندووە، مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانى عێراق لەگەڵ حەشدى شەعبى و دەزگاى دژە تيرۆر كۆبووەتەوە، باس لە کۆتاییهێنان بە کێشەکان کراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، كازمى لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتیکردووەتەوە "ئەو دوو دەزگايە گرنگن بۆ لەناوبردنى تيرۆر و رۆڵى سەرەكيشيان هەبووە لە ئازادكردنى ناوچەكانی عێراق لە دەستی داعش، نابێت جيابوونەوە و ناكۆكى بكەوێتە ناو دەزگاكانى سوپا، پۆليس، حەشدى شەعبى و دەزگاى دژە تيرۆر".