حەماس پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەست ڕاگەیاند

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌ست ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ هاوكات ده‌گوترێت دانوستانه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ئاگربه‌ست به‌رده‌وامن.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌ست دووپات كردووه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ئیسرائیلیش به هه‌مان شێوه پابه‌ند بێت.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له هه‌ڵوێستی پێشووی به‌رانبه‌ر به ئاگربه‌ست به‌و شێوه‌یه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه و پێی ڕازی بووه به‌تایبه‌تی بۆ گۆڕینیه‌وه‌ی بارمته و زیندانه‌كان به گوێی خشته و كاتی دیاریكرا، به‌رده‌وامه.
حه‌ماس باسی له‌وه‌ش كردووه، گفتوگۆكانی قاهیره بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه ده‌چن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی "ئێكسترا نیوز" كه له هه‌واڵگریی میسر نزیكه، پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه قه‌ته‌ر و میسر له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ته‌واوكردنی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست و پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتوو بوون.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌ماس دوای به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دێت كه چوارشه‌ممه، 12ـی شوباتی 2025 گوتی، ئه‌گه‌ر حه‌ماس تاوه‌كوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بارمته‌كان ئازاد نه‌كات غه‌ززه ده‌كاته دۆزه‌خ.
ئیسرائیل به هه‌مان شێوه جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر حه‌ماس پابه‌ندی ئازادكردنی بارمته‌كان نه‌بێت هێرشێكی توند ده‌كه‌نه سه‌ر غه‌ززه و زه‌مینه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی چۆڵكردنی كه‌رته‌كه له دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسێت.