ماکرۆن: تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده به سوپای سووریا یارمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌دات

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به هێزی به‌رگریی سووریا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا؛ ده‌شڵێت، داوایان كردووه په‌له له هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر بكرێت به ئامانجی بووژانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته و پێشكه‌وتنی.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی کۆنفرانسی پاریسی تایبه‌ت به سووریا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو ڕایگه‌یاند، ڕێزگرتن له سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی سووریا یارمه‌تی سه‌قامگیریی له‌و وڵاته ده‌دات.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها داوای كرد بارودۆخێكی له بار بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و به‌شداریی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فه‌ره‌نسا به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕی 50 ملیۆن دۆلاری وه‌كوو هاوكاریی پێشكه‌ش به سووریا كرد و به پێویستیشی زانی په‌له له هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته بكرێت بۆ دووباره بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن گوتیشی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له پاریس پێشوازیی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، لە پاریس کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی لە بارەی داهاتووی سووریا و قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بەڕێوە چوو.
لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەک لە نوێنەرانی وڵاتانی (G7) کە پێک هاتوون لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن و ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی تورکیا، سووریا، سعوودیە، عێراق و لوبنان بەشدار بوون.
ئەسعەد شه‌یبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەشداریی لە کۆنفرانسەکە كرد، ئەمەش یەکەم سەردانی بوو بۆ یەکێتیی ئەورووپا دوای بانگهێشتنامەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزاری سووریا. هەروەها فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشدار بوو.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، "مەبەست لە کۆنفرانسەکە بریتییه له هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و ئاسایش لە سووریا و پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی ئابووریی بۆ وڵاتەکە.
لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاوی کردەوە، "لە کۆنفرانسەکەدا باس لە ڕۆڵی هێزە کوردییەکان لە داهاتووی سووریا و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ تورکیا كراوه.
هەروەها، ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی فەرەنسی ڕایگەیاند، كۆنفرانسه‌كه هەوڵێکە بۆ پارێزگاریکردن لە سووریا و چارەکردنی قەیرانەکانی. هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاش بەشێکی دیکە بوو لە گفتوگۆکانی نێو کۆنفرانسەکە.