ئهنجوومهنی پیرانی ئهمهریكی كاندیدی وەزیری تەندروستیی پەسند کرد

رۆبێرت ئێف کەنەدی، کاندیدی دۆناڵد ترەمپ، بۆ وهزیری تهندروستیی ئهمهریكا بە کۆی 52 دەنگ بووە وەزیری تەندروستی ئەمەریکا.
ئەمڕۆ 13ـی شوباتی 2025، ئەنجوومەنی سێناتی ئەمەریکا (پیران)، رۆبێرت ئێف کەنەدی نەوەی جۆن ئێف کەنەدی، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکای وەک وەزیری تەندروستیی ئەمەریکا پەسەند کرد.
رۆبێرت ئێف کەنەدی 71 ساڵ، کاندیدی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە کۆی 52 دەنگ بە بەڵی بەرانبەر 48 دەنگ بە نەخێر، بووە وەزیری تەندروستیی ئەمەریکا.
گەورەترین ئاڵنگاری لە بەردەم رۆبێرت ئێف کەنەدی چارەكردنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لە ئەمەریکا.
هاوکات کۆمەڵگەی پزیشکی ئەمەریکا هۆشداریی لەبارەی مێژووی رۆبێرت ئێف کەنەدی داوە، بەوەی پێشتر لە بارەی دانانی ڤاکسین زانیاریی هەڵەی بڵاو کردبووە.
هەروەها رۆبێرت ئێف کەنەدی، بە چەندین کەیسی وەکوو هەڵسوکەوتی نادروستی سێکسی و تەقەکردن له قوتابخانە تۆمەتبار کراوە.