جان بارۆ: پێویستە قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له خۆ بگرێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ركردایه‌تیی نوێی سووریا ده‌توانێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان پشت به فه‌ره‌نسییه‌كان ببه‌ستێت؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ورووپییه‌كانیان كار بۆ هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، جان نۆیڵ بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له میانی کۆنفرانسی پاریسی تایبه‌ت به سووریا كه ئه‌مڕۆ كاره‌كانی ده‌ستیان پێ كرد به پێویستی زانی زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی له سووریا له ئارادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیی له‌و وڵاته به‌رپا بێت و دووباره به ناوچه‌كه بلكێندرێته‌وه.
بارۆ گوتشی، قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له خۆ بگرێت. هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی چه‌كه‌كان له سووریا بێده‌نگ بكرێن.
پێنجشه‌ممه، 13ـی شوباتی 2025، لە پاریس کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی لە بارەی داهاتووی سووریا و قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بەڕێوە چوو.
لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەک لە نوێنەرانی وڵاتانی (G7) کە پێک هاتوون لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن و ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی تورکیا، سووریا، سعوودیە، عێراق و لوبنان بەشدار بوون.
ئەسعەد شه‌یبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەشداریی لە کۆنفرانسەکە كرد، ئەمەش یەکەم سەردانی بوو بۆ یەکێتیی ئەورووپا دوای بانگهێشتنامەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزاری سووریا. هەروەها فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشدار بوو.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، "مەبەست لە کۆنفرانسەکە بریتییه له هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و ئاسایش لە سووریا و پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی ئابووریی بۆ وڵاتەکە.
لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاوی کردەوە، "لە کۆنفرانسەکەدا باس لە ڕۆڵی هێزە کوردییەکان لە داهاتووی سووریا و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ تورکیا كراوه.
هەروەها، ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی فەرەنسی ڕایگەیاند، كۆنفرانسه‌كه هەوڵێکە بۆ پارێزگاریکردن لە سووریا و چارەکردنی قەیرانەکانی. هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاش بەشێکی دیکە بوو لە گفتوگۆکانی نێو کۆنفرانسەکە.