ئه‌نه‌كه‌سه: نه‌بوونی كورد له لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نیشتمانی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، نه‌بوونی نوینه‌ری كورد له لێژنه‌ی ئاماده‌كار بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانی، پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانی سووریایە له ئایینده‌ی وڵات‌دا.
پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئەنکەسە) دووپاتی كرده‌وه، پێویست بوو فره‌ڕه‌نگی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له سووریا له لێژنه‌ی ئاماده‌كار بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانیدا ڕه‌نگ بداته‌وه، كه 11ـی ئه‌م مانگه بڕیاری له‌سه‌ر درا و ده‌بوایه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌و لێژنه‌یه‌دا هه‌بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌كردنی پرسه‌كانی سووریا سه‌ركه‌وتووبن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، دوورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ری كورد له‌و لێژنه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته ئه‌و هه‌ڵه‌یه له ڕێگه‌ی پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی لێژنه‌كه‌دا ڕاست بكرێته‌وه و، به‌شدارییه‌كی دادپه‌روه‌رانه و كارای كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه له لێژنه‌كه‌دا مسۆگه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگ تێیدا هه‌بێت و پابه‌ند بن به بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی.