وهزیری دهرهوهی فهرهنسا داوای کردووە هێزەکانیان لە باشووری لوبنان جێگیر بکرێن

وهزیری دهرهوهی فهرهنسا ڕایگەیاند, پێویستە هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان بکشێنەوە و هێزەکانی فەرەنسا لە شوێنییان جێگیر بکرێن.
جان نۆیڵ بارۆ، وهزیری دهرهوهی فهرهنسا ڕایگەیاند, پێشنیازی بۆ یونیفیل کردووە، لە 18ـی ئەم مانگە لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیڵ لە باشووری لوبنان، هێزەکانی فەرەنسا لە شوێنە گرنگەکانی ئەو وڵاتە جێگیر بکرێن.
جان نۆیڵ بارۆ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، کارمان بۆ داڕشتنی پێشنیازێک کردووە لەبارەی داواکەی ئیسرائیل بە شێوەیەک کە ئەو وڵاتە رازیبکات.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو، ئەمەریکا ڕێگەی بە هێزەکانی ئیسرائیل داوە، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە باشووری لوبنان بمێننەوە.
هاوکات ڕۆیتەرزیش بڵاوی کردووتەوە، ئیسرائیل داوای درێژکردنەوەی وادەی کشانەوەی هێزەکانی لە لوبنان کردووە.
27ی تشرینی دووەمی 2024، ئاگربەستی لەنێوان حزبوڵلای لوبنان و سوپای ئیسرائیل چووە واری جێبەجێ کردن, بەگوێرەی رێککەوتنەکە ئاگربەست بۆ ماوەی 60 رۆژ لەنێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت، هەردوولاش لە باشووری لوبنان بکشێنەوە و سوپای لوبنان لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.