بە بڕی 500 هەزار دۆلار، بیستۆك بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی لە دهۆک دابین کرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کێشەی بیستنیان هەیە، ژمارەیەکی زۆری ئامێری بیستن (بیستۆك) بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی دابین کرا.
شەممە، 15ـی شوباتی 2025، مەتین جەمیل، گوتەبێژی گشتیی تەندروستیی دهۆک، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ڕێکخراوی ماینی نەرویجی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە بڕی 500هەزار دۆلار، ئامێری بیستن (بیستۆك)ـی بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک دابین کرد.
مەتین جەمیل، گوتیشی: بە دابینکردنی ئەم ئامێرانە هاوکارییەکی باشی ئەو کەسانە دەبێت کە کێشەی بیستنیان هەیە، چونکە ئامێرێکی بیستن نرخەکەی لە سەرووی هەزار دۆلارە، بەڵام لە نەخۆشخانەی ئازادیی بە خۆڕایی بۆیان دادەندرێت.
نەخۆشخانەی فێرکاری ئازادیی دهۆک، یەکێک لەو نەخۆشخانانەیه بەردەوام ژمارەیەکی زۆری نەخۆش سەردانی دەکات و بەدابینکردنی ئەم ئامێرانە زیاتر لە هەزار کەس سوودمەند دەبن.